ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه، دوو كرێكاری وزه‌خانه‌ی “ڕه‌جایی” قه‌زوێن له‌كاتی كاركردن له بێرێكی ئاوه‌ڕۆ دا به‌هۆی گازگرتوویه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی به پێشینه‌ی وزه‌خانه‌ی “ڕه‌جایی” قه‌زوێن به‌ناوی “ئه‌رسه‌لان فاریابی” به مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی بیری ئاوه‌ڕۆی ئه‌و ناوه‌نده و به فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری وزه‌خانه‌كه به‌بێ كه‌ره‌سته‌ی خۆپاراستن چووه‌ته نێو چاڵێكه‌وه و به‌هۆی گازگرتوویه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه. پاش ئه‌و ڕووداوه كرێكارێكی دیكه به‌ناوی “سه‌ید عه‌لی سه‌بزپووش” بۆ ڕزگاركردنی هاوكاره‌كه‌ی ده‌ڕوات ئه‌ویش تووشی گازگرتووی ده‌بێت و گیانی له‌ده‌ست ده‌دات و كرێكاری سێهه‌م به‌ناوی “محه‌ممه‌د ڕه‌زایی” كه له‌لایه‌ن به‌شی ئه‌منیه‌تی وزه‌خانه‌وه بۆ ده‌رهێنانی ته‌رمه‌كان ده‌ڕوات له هۆش خۆی ده‌چێت به‌ڵام پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه له مه‌رگ ڕزگای ده‌بێت.