ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌رمانان، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کە جلی ژنانیان لەبەرکردبوو بۆ ئه‌وه‌ی لە دەست شەڕڤانان هەڵبێن، ڕووبەڕوی هێزەکانی “هەسەدە” بونەوە و دوو شەڕڤان گیانیان به‌ختكرد.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی “هه‌سه‌ده”، شەوی پێنجشه‌ممه لە بەشی پێنجەمی که‌مپی هۆل لە شەڕ له‌گه‌ڵ گرووپێكی حه‌وت كه‌سی له چەکدارانی داعش کە جلی ژنانیان لەبەر کردبوو، دوو شەڕڤان گیانیان به‌ختكردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه لە رۆژی ٢٥ی مانگی ئاگووستهوه هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بە پشتیوانی “هەسەدە هەڵمەتی” پاككردنه‌وه‌ی شانه نووستووه‌كانی داعشی دەستپێکردووە و تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر ناوەندی پەروەردەی فکری توندڕەویی لە ناو کامپی هۆڵ تێکدراوە و ژمارەیەکی زۆریش لە تیرۆریستان دەستبه‌سه‌رکراون.