ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی گوڵان، ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی “هۆڵ” له ڕۆژئاوای كوردستان و دوو شه‌رفانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك گیانیان له‌ده‌ست دا.
كه‌مپی هۆڵ له ڕۆژئاوای كوردستان شوێنی نیشته‌جێ بوونی بنه‌ماڵه‌ی چه‌كدارانی داعشه و چه‌ندین جار ده‌وڵه‌تی توركیا له ڕێگه‌ی هێرشی هه‌وایی و ناردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئه‌ندامانی داعشی نێو كه‌مپه‌كه، هه‌وڵی ئازادكردنی بنه‌ماڵه‌كانیانی داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌وڵه‌تی توركیا وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی یه‌ك لایه‌نه له‌لایه‌ن “پ.ك.ك” به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماری له توركیا، هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باكووری هه‌ر‌ێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان ڕا نه‌گرتووه و زیانی گه‌وره‌ی به دانیشتووانی ناوچه‌كه گه‌یاندووه.