کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی دوو شاخەوانی کرماشانی لە كێوی دەماوەند

گیان له‌ده‌ستدانی دوو شاخەوانی کرماشانی لە كێوی دەماوەند 1

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی زانسته‌ پزشكییه‌كانی کرماشان ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌اند: “ڕەزا ئەمینی” و “جەواد فەلاحی” دوو شاخه‌وانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ له‌ كێوی ده‌ماوه‌ندی تاران تووشی ڕووداوبوون و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو شاخه‌وانه‌ كه‌ كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی “خومه‌ینی” كرماشان بوون ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ بۆ شاخه‌وانی چوونه‌ته‌ سه‌ر لووتكه‌ی كێوی “ده‌ماوه‌ندگی تاران و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.