ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، دوو سووختبه‌ری به‌لووچ له مێحوه‌ره‌كانی هۆرمۆزگان و خاش به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێك له‌گه‌ڵ ماشینێكی پژۆ له مێحوه‌ری هۆرمۆزگان پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه یه‌كێكیان سووختبه‌ر بووه. له لایه‌كی دیكه‌وه ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێك له مێحوه‌ری خاش وه‌رگه‌ڕاوه و شۆفێره‌كه‌ی له نێو ئاگردا سووتاوه و گیانی له‌ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا ناسنامه‌ی ئه‌و دوو سووختبه‌ره ئاشكرا نه‌كراوه.