له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو سووختبه‌ری به‌لووچ به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له مێحوه‌ری كرمان گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و دوو سووختبه‌ره به‌لووچه بریتیه له: “عه‌بدۆلحه‌مید قه‌لجانی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و “ناسر قه‌لجانی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و خه‌ڵكی زاهیدان. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئۆتۆمبێلی ئه‌و باوك و كۆڕه له جاده‌ی كرمان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه و ئاگری گرتووه و هه‌ر دوو كه‌سه‌كه له نێو ئاگردا سووتاون.