ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه، دوو سووختبه‌ری به‌لووچ به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له مێحوه‌ری سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه له مێحوه‌ری شارستانی سه‌رباز و نزیك گوندی “كه‌هیری” ڕوویداوه و ئۆتۆمبێلی ئه‌و دوو هاووڵاتیه پاش وه‌رگه‌ڕان ئاگری گرتووه و سووتاوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆیه‌وه بریندار بوون. شایانی باسه كه هێشتا ناسنامه‌ی ئه‌و دوو سووختبه‌ره قوربانیه ئاشكرا نه‌كراوه.