ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، دوو سووختبه‌ری به‌لووچ به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له مێحوه‌ری چابه‌هار بۆ كۆناره‌ك گیانیان له‌ده‌ستدا به‌ڵام هێشتا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕووداوێكی هاتووچۆ له جاده‌ی چابه‌هار بۆ كۆناره‌ك ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ران ئاگری گرت و دوو سووختبه‌ر له نێو ئاگردا سووتان و گیانیان له‌ده‌ست دا. جێگای ئاماژه‌یه كه نه‌بوونی هه‌لی كار، هه‌ژاری و ده‌ست كورتی هۆكاری سه‌ره‌كی ڕووكردنی لاوانی به‌لووچه به پیشه‌ی سه‌خت و پڕمه‌ترسی سووختبه‌ری و ساڵانه به ده‌یان سووختبه‌ر له ڕووداوی هاتووچۆ یان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم ده‌بنه قوربانی.