ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، دوو سووختبه‌ری به‌لووچ له مێحوه‌ری زاهیدان- خاش به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێل و ئاگرگرتنی ماشێنه‌كه گیانیان له‌ده‌ست دا.
بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به باروودۆخی خه‌ڵكی به‌لووچ و نه‌بوونی هه‌لی كار له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان بووه‌ته هۆكاری ڕووكردنی لاوان به پیشه‌ی سه‌خت و پڕمه‌ترسی سووختبه‌ری و ساڵانه به‌ده‌یان سووختبه‌ر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ڕووداوی هاتووچۆ ده‌بنه قوربانی كه به‌شێكیان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و به‌شێكیان بریندار و كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.