ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە میحوەری کله‌گان- گۆڵشه‌ن، لانیکەم دوو سووختبه‌ری بەلووچ گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرته‌كانی کۆڵبه‌رنیوز، دوو سووختبه‌ری بەلووچ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سووتان و گیانیان لە دەستدا. ناسنامەی یەکێک لە سووختبه‌ره‌كان “عەبدولڕەحیم ئەرباب”، خەڵکی گوندی “پیرمنبەر”. ئاشكرا كرا و هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەی دووهەم سووختبه‌ر تا ئێستا لەبەردەستدا نییە.