شەوى یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دوو برای خه‌ڵكی ناوچه‌ی پشده‌ر له هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ دا كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و به ده‌ستدڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو برایه لەکاتی ھێنانی ئاژەڵ لە سنوری بناری قەندیل کەوتوونەته بۆسەى ھێزەکانی سپای پاسداران و لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستدڕێژى گوللەیان لێکراوه و بەو ھۆیەوە گیانیان لەدەستداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئەو دوو برایە خێزاندار و پیشەیان پێشمەرگەیە و لە ئێستاشدا تەرمەکانیان لەشاخ ھێندراوەتە خوارەوە .