ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه 19 و 20ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارێكی نانه‌واخانه به‌ناوی “عوسمان داج” خه‌ڵكی مه‌ریوان، له ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه، هه‌روه‌ها له شاری مهابادیش كرێكارێكی بیناسازی به‌ناوی “سیامه‌ند محه‌ممه‌دپوور” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له‌به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئاماره‌كان، “عۆسمان داج” خه‌ڵكی گوندی “نێ“ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان بووه و به‌هۆی گوشاری مه‌عیشه‌تییه‌وه هه‌وڵی خۆكوژی داوه وبه‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “سیامه‌ند محه‌ممه‌دپوور” له‌كاتی كاركرندا له بینایه‌كی دوو نهۆمی به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداوه بووه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕێژه‌ی هه‌ژاری له ئێران‌دا سێ هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه و ئاماری خۆكوژیش پێنج هێنده هه‌ڵكشاوه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، دابه‌زینی ئاستی هیوا به داهاتوو و نه‌بوونی ئازادی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه.