ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی خه‌رمانان، حكومه‌تی سووریه رایگه‌یاند به‌له‌مێك كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران له كه‌ناراوه‌كانی سووریا وه‌رگه‌ڕا و لانیكه‌م ٣٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێك له سووریا كه هه‌ڵگری ١٢٠ بۆ ١٥٠ كۆچبه‌ر بوو ٣٤ كۆچبه‌ر گیانیان له ده‌ستداوه و ٢٠ په‌نابه‌ر كه له‌م ڕووداوه ڕزگاریان بووه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری “تارتۆس”له ژێر چاوه‌دێری پزێشكی دان.