کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان هاووڵاتیی به‌هۆی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ وڵاتی هند

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی گوڵان لانیكه‌م ٢٦ هاووڵاتیی به‌هۆی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ بینایه‌یكی چوار نهۆمی له‌ نزیك وێزگه‌ی قه‌تاری شاری دهلی گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له‌و ڕووداوه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، دووكه‌ڵێكی ڕه‌ش له‌ په‌نجه‌ره‌كانی ئه‌و بینایه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ و ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ته‌نیوه‌، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ و ڕزگار كردنی هاووڵاتییانی نێو ئه‌و بینایه‌دان. به‌ وته‌ی به‌رپرسێكی پۆلیسی ئه‌و شاره‌ ئاگره‌كه‌ سه‌ره‌تا له‌ نهۆمی یه‌كه‌می ئه‌و بینایه‌ و له‌ ژووری به‌رهه‌مهێنانی دووربینی چاودێری ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌، جێگای ئاماژه‌یه‌ تیمه‌كانی پۆلیس و فریاكه‌وتن سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری درووستبوونی ئه‌و ئاگره‌ن و  پێده‌چێت ئاماری قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه‌ به‌هۆی ڕێژه‌ی سووتانیانه‌وه‌ زیاتر ببێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له‌وڵاتی شیلی

komalah

كۆوونه‌وه‌ی پشتیوانی حیزبه‌ سیاسیه‌كانی ئاڵمان بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی ئێران

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له‌ كانادا

komalah

پشتیوانی نوێنه‌رانی سوید و فه‌ڕاسنه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران له‌ پاڕله‌مانی ئۆرووپا

komalah

پشتیوانی كۆنفدراسیۆنی ئیتحادییه‌كانی كرێكاری نۆرویژ له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران

komalah

ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه‌وه‌

komalah