ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌شه‌مه، لە دارستانەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی برزیل به‌هۆی هاتنی لافاو به‌لانیکەم ٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە دارستانەکانی “ئاتلانتیك” له باشووری ڕۆژهەڵاتی برزیل، به‌هۆی هاتنی لافاو و ڕۆچوونی زه‌وی به لانیکەم ٣٤ کەس گیانیان لەدەستداوه و تیمەکانی فریاکەوتن له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا هەوڵی دۆزینەوەی ونبووەکانی ئەو کارەساتە سروشتییە ئەدەن.