کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو لە برزیل

گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو لە برزیل 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، لە دارستانەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی برزیل به‌هۆی هاتنی لافاو به‌لانیکەم ٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە دارستانەکانی “ئاتلانتیك” له‌ باشووری ڕۆژهەڵاتی برزیل، به‌هۆی هاتنی لافاو و ڕۆچوونی زه‌وی به‌ لانیکەم ٣٤ کەس گیانیان لەدەستداوه‌ و تیمەکانی فریاکەوتن له‌ باروودۆخێكی زۆر خراپدا هەوڵی دۆزینەوەی ونبووەکانی ئەو کارەساتە سروشتییە ئەدەن.