کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی خه‌ڵكی سه‌قز له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

گیان له‌ده‌ستدانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی خه‌ڵكی سه‌قز له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یەکێک لە خۆپیشاندرانی خەڵکی سەقز بە ناویئیسماعیل دزوارکە  لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەی سەختی هێزەکانی ڕژیم، گیانی لەدەستداوه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كان، کاتژمێر ٢٣ی شەوی یەکشەممە، ١٧ی مانگی ڕەزبەر، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران کە جلوبەرگی ئاساییان لەبەردابووە،تەرمیئیسماعیل دزواریان بە ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەی شیفای سەقز گواستووەتەوە. به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شیفای سه‌قز، ناوبراو بەهۆی ئەشکەنجەی سەختەوە گیانی لەدەستداوە و ئاسەواری شینبوونەوە و شکان بە جەستەیەوە، بەتایبەتی لەسەر سینگی دیاربووە. ئه‌و سه‌رچاوه‌ هه‌روه‌ها وتی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا لە ساڵۆنی ڕادیۆلۆژی نەخۆشخانە و لەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەكه‌ وتوویانە، کە هۆکاری مردنیئیسماعیلبە ڕووداوی هاتووچۆ بنووسن، کە کاربەدەستانی نەخۆشخانە بەتوندی ڕەدیان کردووەتەوە