“بەشار فایەق”، تەمەن ٢١ ساڵ و خوێندکاری قۆناغی دووهه‌می کۆلێجی پزیشکی کە لە زانکۆیەکی شاری ئەهواز دەیخوێند، رۆژی ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر لە تەنیشت زانکۆکەی لەلایەن چوار کەسەوە درایە بەر چەقۆ و پاش چه‌ند ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه، ڕۆژی ڕابردوو گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ” به‌شار فایق” ماوه‌ی چوار رۆژ لە نەخۆشخانە بووه و چوار نەشتەرگەریی گەورەى بۆ کراوه، بەڵام بەداخەوە ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر شەشى بەیانى لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوه. شایانی باسه كه “بەشار” دانیشتووی قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک بووه و دوو ساڵ لەمەوبەر بۆ خوێندنی پزیشکی چووبووە ئێران. چوار رۆژ لەوه‌پێش لە نێو پارکێکی شاری ئەهواز، چوار کەس رێگەیان لێگرت و پارە و مۆبایلەکەیان لێستاند و پاشان حەوت چەقۆیان لێ دا.