به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆر له‌گوندی “ده‌ره‌وزان”ی سه‌ر به شاری سه‌قز هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئاماره‌كان، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌وه تا به ئه‌مڕۆ چه‌ندین جووتیاری خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆر گیانیان له‌ده‌ستداوه یان برینداربوون. خراپی ڕیگا و بانی گونده‌كان و ناستانداردبوونی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رهه‌می ناوخۆ و نه‌بوونی ناوه‌ندی ده‌رمانی له گونده‌كان هۆكاره‌كانی گیان له‌ده‌ستدانی زه‌حمه‌تكێشانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه.