ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی زاهیدان به‌ناوی “حامید باجی زێهی” كه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هێزه‌كانی سپای پاسداران ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌كیان به‌ناوی “سه‌فه‌ر ساسوولی” داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی كولله و پاش برینداربوون له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوشتوویانه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “حامید” له خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی به‌شداری كردبوو و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ماڵی باوكی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا و ڕۆژی دووشه‌ممه به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆره‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، كاتێك ته‌رمی “حامید”یان ڕاده‌ستیان كردووه شوێنی ده‌ستڕێژی گولله‌ی پێوه بووه و ڕۆژی دووشه‌ممه له گۆڕستانی “میرجاوه” ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێزه‌كانی سپای پاسداران له بنكه‌ی “بۆنجار”ی سه‌ر به شارستانی زابۆل ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی “سه‌فه‌ر ساسوولی” كردووه و پاش برینداركردنی له ژێر ئه‌شكه‌نجه و لێدان دا كوشتوویانه.