به‌پی ڕاپۆرتی هێرانا، شارۆمه‌ندێكی ئێرانی- ئه‌مریكایی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین به ناوی “فه‌رامه‌رز جاویدزاد” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر به‌هۆی بێبه‌شكرانی له ده‌رمانی پێویست، گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “فه‌رامه‌رز جاویدزاد”ی ته‌مه‌ن ٦٣ ساڵ تووشی چه‌ند نه‌خۆشی له‌وانه خوێنبه‌ربوونی گه‌ده بووه و كاتێك له ده‌رمانگه‌ی زیندان به‌سته‌ری ده‌كرێت، وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی، بۆ به‌ندی گشتی زیندان ده‌گوازرێته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، قازی په‌روه‌نده له‌سه‌ر ناردنی ئه‌و به‌ندكراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین ڕێگیان نه‌داوه و بوونه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی. “فه‌رامه‌رز جاویدزاد” شارۆمه‌ندی یه‌هوودی دانیشتووی ئه‌مریكایه كه له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠٠ و پاش سه‌فه‌ركردن بۆ ئێران له‌سه‌ر سكاڵای “سیتادی ئیجرایی فه‌رمانی ئیمام” ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرا.