ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، به‌ندكراوێكی زیندانی ورمێ به‌ناوی “عه‌بدۆڵڵا به‌دوی” خه‌ڵكی گوندی “شه‌ریف ئاباد”ی ئه‌و شاره پاش بێبه‌شكرانی له خومه‌تگوزرایه ده‌رمانیه‌كان گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عه‌بدۆڵڵا به‌دوی” تووشی نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره بووه و وێڕای هۆشداری پزیشكیانی زیندانی ورمێ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان، به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی له ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه و ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌شیان كرد و ناوبراو به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا. شایانی باسه كه “عه‌بدۆڵڵا به‌دوی” ساڵی ٩٣ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به تۆمه‌تی “بازه‌رگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر” به ئێعدام مه‌حكووم و پاش ماوه‌یه‌ك حوكمه‌كه‌ی بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی گوڕدرا.