ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شتی زیندانی ڕه‌جایی شار به‌ناوی “سیاوه‌ش ڕه‌سووڵی” به‌هۆی بێبه‌شكرانی له ده‌رمان گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سیاوه‌ش ڕه‌سووڵی” شه‌ش ساڵ پێش ئێستا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، ناوبراو به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه ئه‌منیه‌كان، نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی له زیندانی ڕه‌جایی شار و هه‌روه‌ها بێبه‌شكرانی له پێداویستیه ده‌رمانییه‌كان و نه‌گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان، گیانی له‌ده‌ست داوه.