“نه‌وید میهه‌ن دوست” ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما و ته‌له‌فزیوون و به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین، ڕۆژی هه‌ینی ٧ی ڕه‌زبه‌ر له نامه‌یه‌ك دا ڕایگه‌یاند: به‌ندكراوێكی ڕاگیراو له به‌ندی ٤ی ئه‌و زیندانه به‌هۆی بێبه‌شكردنی له ده‌رمان گیانی له‌ده‌ست داوه.
“نه‌وید میهه‌ن دوست” له نامه‌كه‌ی دا نووسیویه: به‌ندكراوێكی سه‌رووی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ كه به‌هۆی كێشه‌ی ماڵی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، به‌هۆی خوێنبه‌ربوونی گه‌ده و بێبه‌شكرانی له ده‌رمان گیانی له‌ده‌ست داوه. ناوبراو ئاماژه‌ی به سیسته‌می گه‌نده‌ڵ و ناكارامه‌ی زیندان و ده‌رمانگا كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه نامه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان، پاش مردنی واژۆ كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ناسناوی ئه‌و به‌ندكراوه هێشتا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه و ده‌زگایی قه‌زایی هێشتا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌وه نیشان نه‌داوه.