ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، ژنێكی به‌ساڵاچووی خه‌ڵكی مهاباد كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌وی ڕابردووی به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم برینداركرابوو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له دوو ڕۆژی ڕابردوودا كه مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژبه كوشتنی “ژینا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی بێ به‌زه‌یانه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌ستیپێكردووه تا ئێستا لانیكه‌م شه‌ش هاووڵاتی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیك به ١٥٠ كه‌س بریندار و زیاتر له ٢٥٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون و زۆربه‌ی برینداره‌كان له ترسی ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ماڵه‌وه ده‌رمان ده‌كرێن.