کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی بریندارێكی دیكه‌ی شۆڕشی “ژینا” له‌ ئیسفه‌هان

گیان له‌ده‌ستدانی بریندارێكی دیكه‌ی شۆڕشی ژینا له‌ ئیسفه‌هان 1

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موحسین شوجاعی به‌رجوویی” كه‌ له‌ ڕێوڕه‌سمی چله‌ی “مه‌هسا موگویی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه چووبووه‌ كۆما، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی ڕه‌شمه‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی خورشیدی ئیسفه‌هان گیانی به‌ختكردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “موحسین شوجاعی به‌رجوویی” خه‌ڵكی فوولادشاری ئیسفه‌هانه و كاتێك له‌ مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “مه‌هسا موگویی” گیانبه‌ختكردووی ڕێكای ئازادی به‌شداری كردبوو، له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش گواستنه‌وه‌ بۆ گرتووخانه به‌ سه‌ختی ئه‌شگه‌نجه درا و به‌ وته‌ی پزیشكان، ده‌رمانی كوشه‌نده‌یان پێ ته‌زرێق كردووه‌ و چووه‌ته‌ كۆما. ناوبراو پاش چه‌ند مانگ به‌سته‌ریبوون له‌ نه‌خۆشخانه‌ی خورشیدی ئیسفه‌هان ڕۆژی ڕابردوو گیانی به‌ختكرد و مه‌راسیمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ١٩ ڕه‌شه‌مه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم گوشاریان بۆ بنه‌ماڵه‌ی “موحسین” هێناوه‌ كه‌ هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ڕۆڵه‌كه‌یان نه‌خۆشی كۆڕۆنا ڕابگه‌ینن