به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی ٢٠ مانگی گوڵان، كاك ته‌وفێق غه‌فاری (باباحاجیانی) باوكی هاوڕێ گیانبه‌ختكردووی ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرن له گوردانی شوان “جه‌میله غه‌فاری”، له شاری سنه گیانی له‌ده‌ست دا.
كاك ته‌وفێق له كه‌سایه‌تیه ناسراو و خۆشناوه‌كانی شاری سنه بوو. ناوبراو به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌یكه ڕۆڵه‌كه‌ی له گوردانی هه‌میشه زیندووی شوان گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌خت كردبوو، ئێعتبارێكی تایبه‌تی له نێو خه‌ڵك و جێی متمانه‌یان بوو.