ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی به‌فرانبار، به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه وه‌گه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.
به‌وته‌ی پۆلیسی توونس، ئه‌و به‌له‌مه له كه‌نارئاوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه به‌ره‌وه لێوارئاوه‌كانی ئیتالیا به‌ڕێكه‌وتبوو كه تووشی ڕووداو بوو و وه‌رگه‌ڕا، له‌و ڕووداوه‌دا ٢٠ كۆچبه‌ر ڕزگاركراون، ١٠ كوچبه‌ر بێسه‌روشوێنن و پێنج كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه.