ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، دوو كرێكاری كه‌ندنی بیری ئاو له شاری دزفوول به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ئیلنا، دوو كرێكاری ٣٤ و ٣٦ ساڵ ته‌مه‌ن كه ناسنامه‌یان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه له‌كاتی كاركردن له بیرێكی ئاو له شاری دزفوول به‌هۆی گیرخواردن له قووڵایی ٣٥ متری تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی بوون و گیانیان له ده‌ست دا. به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی پزیشكی دادی ئێران، ژماره‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی له ساڵی ١٤٠١ له‌كاتی كاركردن دا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه ١٩٠٠ كه‌س بووه و ساڵی ١٤٠٠ ئاماری كرێكارانی قوربانی ١٩٢٦ كه‌س تۆمار كراوه.