به‌پێی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، چه‌كدارانی داعش له ڕێگای نیوان حه‌سه‌كه– ده‌یره‌زوور، شه‌ش كه‌س له ئه‌ندانانی هێزه‌كانی دیمۆكراتیكی سووریایان كوشتووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆته، ئه‌ندامێكی دیكی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له ڕۆژئاوای ئوستانی ده‌یره‌زوور له هێرشی چه‌كدارانی داعشدا كوژراوه. شایانی باسه كه هێزه‌كانی “قه‌سه‌ده” له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ١٠٠ ئه‌ندامی داعشیان له ئۆپراسیۆنێكدا له كه‌می “هۆل” ده‌ستبه‌سه‌ركرد و ڕۆژنامه‌ی “واڵ ئێستریت ژۆرناڵ” ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی ئا‌مریكا و هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی به كه‌مته‌رخه‌می له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ داعش تۆمه‌تبار كرد.