له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوێكی ژن له‌زیندانی مه‌شهه‌د به‌ناوی “موژگان” له‌هۆش خۆی ده‌چێت و كاتێك ده‌یبه‌نه نه‌خۆشخانه‌ی زیندان له‌ده‌رمان و ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان ڕێگری ده‌كه‌ن و گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موژگان“ی ٤٢ ساڵه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی مه‌شهه‌د ده‌گوازرێته‌وه و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌هۆكارێكی نادیار له‌هۆش خۆی ده‌چێت، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان خۆده‌بوێرن و ناوبراو به‌هۆی بێبه‌شكرانی له ده‌رمان گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.