به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، هاوڕێ “ساله‌ح ئه‌حمه‌دی” له هه‌ڵسووڕاوانی دێرینی كۆمه‌ڵه له ته‌مه‌نی ٧٣ ساڵیدا ماڵ ئاوایی له ژیان كرد.
هاوڕێ “ساله‌ح ئه‌حه‌مه‌دی” له ئاوایی بازیڕهوای سه‌ر به شاری سنه له‌دایك بوو، هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ ئاوایی “هاڵهدهره” كۆچیان كرد و به هۆی هه‌ژاری و ده‌ست كۆرتی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له خۆیندن بێبه‌ر و سه‌رقاڵی كار كردن بوو. پێش له ڕاپه‌ڕینی ساڵی ٥٧ له ڕێگه‌ی هاوڕێیان، “شۆعه‌یب زهكریایی، حسین پیر خزری، جه‌میڵ زهكریایی، هوشه‌نگ خه‌تمی و ئه‌یووب نه‌به‌وی له‌گه‌ڵ مه‌سائلی سیاسیی ئاشنا بوو و چالاكی خۆی له دژی مالكانی ناوچه‌كه ده‌ست پێكرد و تا ماوه‌یه‌ك له ناو ڕێزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا درێژه به خه‌بات و چالاكی دا. له ساڵی ٦٢وه ده‌ستی كرد به چالاكی نهێنی ناو شاره‌كان و دوای داگیر كردنی ناوچه‌ی ساراڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه هاته شاری سنه و بۆ درێژه‌ی بژیوی ژیانی كاری به‌نایی ده‌كرد.