کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان به‌ختكردنی یه‌كێك له‌ برینداره‌كانی كرماشان

ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لاوێكی خه‌ڵكی سه‌رپۆلی زه‌هاو به‌ناویڕامین كه‌ره‌میكه‌ له‌ كاتی خۆپێشاندانه‌كانی كرماشان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كرابوو پاش چند ڕۆژ مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه گیانی به‌ختكرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،ڕامین كه‌ره‌میله‌ به‌رواری ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر و له‌ كاتی خۆپێشاندانه‌كانی كرماشان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم پێكرا و به‌سه‌ختی بریندار ببوو‌، ناوبراو پاش چه‌ند ڕۆژ مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی كرماشان به‌و شه‌رته‌ ته‌رمیڕامینیان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هێچ میدیایه‌ك هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی باس نه‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه‌ ئه‌بێ ٧٠٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی نه‌قدی په‌رداخت بكه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٤ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

ئەگەری لەسێدارەدانی مەجید ڕەزا ڕەهنەوه‌رد

-

به‌یاننامه‌ی کرێکارانی نیرووگای سیكلی ته‌ركیبی شاری سنە

-

مانگرتنی کرێکارانی جۆشكاری له‌ شاری بافق

-

به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌ران له‌ ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی وڵاتی سوێد

-