کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان به‌ختكردنی “ڕامین فاتحی” له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز،ڕامین فاتحیهاووڵاتی خه‌ڵكی سنه‌ كه‌ له‌ كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردووه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌،ڕامین فاتحیهاوكات له‌گه‌ڵ برا و خۆشكێكی به‌ناوه‌كانیوریا فاتحیوڕادا فاتحیله‌ ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ردا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون و پێشتریش ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر نادیاری چاره‌نووسیان بڵاوكرابۆوه‌، به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی،ڕامینله‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات گیانی به‌ختكردووه‌، به‌ڵام ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كان پێیانیان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ناوبراو له‌ گرتووخانه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ خۆكوژی و گیانی له‌ده‌ست داوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئێستا نێگه‌رانیه‌كان له‌سه‌ر چاره‌نووسیوریاوڕاداش دوو هێنده‌ زیادی كردووه‌ و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ به‌ به‌رپرسیاری گیانی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ ده‌زانن.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی شاری بۆكان

-

ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری خوێندكارانی زانكۆ له‌ شاره‌كانی ئێران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی کرێکارانی زه‌وب ئاهه‌نی ئێسفەهان 

-

خۆپیشاندانی كرێكارانی شێركه‌تی سه‌نعه‌تی ته‌ولیدی

-

درێژه‌ی بوردۆمانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌

-