به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، “ڕامین فاتحی” هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه كه له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره له ڕێكه‌وتی ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “ڕامین فاتحی” هاوكات له‌گه‌ڵ برا و خۆشكێكی به‌ناوه‌كانی “وریا فاتحی” و “ڕادا فاتحی” له ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ردا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون و پێشتریش ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر نادیاری چاره‌نووسیان بڵاوكرابۆوه، به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، “ڕامین” له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات گیانی به‌ختكردووه، به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان پێیانیان ڕاگه‌یاندووه كه ناوبراو له گرتووخانه ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه ئێستا نێگه‌رانیه‌كان له‌سه‌ر چاره‌نووسی “وریا” و “ڕادا“ش دوو هێنده زیادی كردووه و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه به به‌رپرسیاری گیانی ئه‌و دوو به‌ندكراوه ده‌زانن.