به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی كۆمه‌ڵه له‌شاری بۆكان ناسراو به “تاهیر قوڵقوڵه” به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه گیان به‌ختكرد.
كاك “تاهیر” پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا و بوێر و كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشناوی شاری بۆكان بوو و تا دوایین كاته‌كانی ژیانی سه‌ری بۆ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی نه‌نواند و له‌م دوایانه تووشی نه‌خۆشی مێعده ببوو و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌وی ڕابردوو پاش ماوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی گیانی به‌ختكرد و به به‌شداری كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و خه‌ڵكی شاری بۆكان له گۆڕستانی ئه‌و شاره ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.