له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “دیزه‌ج”ی قوروه به‌ناوی “ڕۆحۆڵڵا عابدینی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له تاران كوژرا و ناسنامه‌ی دوو گیانبه‌ختكردووی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كانی هه‌رسین و شیراز كه به‌ده‌ستی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم كوژرابوون ئاشكرابوو كه بریتین له “ئیلهام ئه‌حمه‌دی” و “ماریا غه‌واسیه”.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕۆحۆڵڵا عابدینی” كه دانیشتووی شاری تاران بووه له ڕێكه‌وتی ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز و له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه پێكرا و ته‌رمه‌كه‌ی به نهێنی له ڕۆژی ١٢ی ئه‌م مانگه له‌ناوچه‌ی “دیزه‌ج” به‌خاك سپێردرا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی هه‌رسین و دانیشتووی تاران به‌ناوی “ئیلهام ئه‌حمه‌دی” كه به‌شداری به‌رینی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره كردبوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆی كوژرا، هه‌روه‌ها “ماریا غه‌واسیه”ی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و خه‌ڵكی شیراز له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چوار ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه ته‌رمه‌كه‌یان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد.