ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی خۆڕه‌مده‌شتی كه‌ره‌ج لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی زاینارییه‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و لاوه “نیما نووری”یه و به دوو فیشه‌ك له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانه‌وه پێكراوه و هێزه‌كانی ڕژیم ته‌رمه‌كه‌یان به ئۆتۆمبێلێكی پێكاب ڕفاندووه. ناوبراو له دوایین پۆستی ئینستاگرامی خۆیدا نووسیبوو: “من وه‌كوو لاوێك ئاماده‌م گیانم فیدای ئازادی نیشتمانم بكه‌م”.