ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لاوێكی خه‌ڵكی كرماشان به ناوی “سه‌ید عه‌لیڕه‌زا حسێنی” له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.
جێگای ئاماژه‌یه كه ڕوژی پێنجشه‌ممه هه‌واڵی گیانبه‌ختكردنی لاوێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی كرماشان به‌ناوی “ڕامین فه‌تحی” به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه بڵاوكرابۆوه و له هه‌مان ڕۆژدا هاووڵاتییه‌كی دیكه له شاری سنه به ناوی “ڕامین فاتحی” له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م ٢٤٠ كه‌س له شاره جیاجیاكانی ئێران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژراون كه ٤٠ كه‌سیان خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانن.