ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لاوێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به‌ناوی “شه‌هریار عادلی” كه له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه درابوو پاش ماوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شه‌هریار عادڵی” له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی سه‌رده‌شت ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا و پاش چه‌ند ڕۆژ به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا، به‌ڵام دوای ئازادی تووشی خوێنبه‌ربوونی ده‌روونی بوو و دوای چند ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه گیانی ئازیزی له پێناو ئازادی دا به‌ختكرد. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌ی ئه‌و لاوه‌وه دیار بووه و ئیداره‌ی ئیتلاعات گوشاری بۆ هێناون كه هوكاری مردنه‌كه‌ی نه‌خۆشی ڕابگه‌ینن.