ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لاوێكی خه‌ڵكی ئیلام به‌ناوی “محه‌ممه‌د عه‌بدۆڵڵاهی” له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د عه‌بدۆڵڵاهی” حه‌وتوویه‌ك له‌وه‌پێش و له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری ئیلام دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو و ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆره‌وه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعات گیانی به‌ختكرد و تێكه‌ڵ به كاروانی نه‌مرانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری بوو. شایانی باسه كه دوێنێ لاوێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی زاهیدانیش له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كاندا گیانی به‌ختكردبوو و ته‌رمه‌كه‌ی به شوێنی ده‌ستڕێژی گولله‌وه ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرا.