ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لاوێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “مۆئمین زه‌ندكه‌ریمی” له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه پێكرا و گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مۆئمین” خه‌ڵكی گوندی “ماچكه” و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی “گۆڵشه‌ن”ی سنه‌یه و پاش گیان به‌ختكردنی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم ته‌رمه‌كه‌ی له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منییه‌تی گوازراوه‌ته‌وه بۆ گوندی “ماچكه” و ئیداره‌ی ئیتلاعات گوشاری بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی هێناوه كه نابێت ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ بگرن و ئه‌بێ له بێده‌نگیدا ته‌رمه‌كه‌ی بنێژن.