ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له كاتی خۆپێشاندانی شاره‌كانی سنه و جوانڕۆ، هێزه‌كانی ڕژیم توندووتیژیان نواند و سێ لاوی خه‌ڵكی سنه به ناوه‌كانی “په‌یام منبه‌ری“، “یه‌حیا ڕه‌حیمی” و لاوێك به‌ناوی “سیاوه‌ش عه‌لیزاده” گیانیان به‌ختكرد و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم كه توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لاوانی شۆڕشگێڕی سنه و جوانڕۆ له‌ده‌ست دابوو، ده‌ستڕێژی گولله‌یان له خه‌ڵك كرد و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌ده‌یان كه‌سیش به سه‌ختی برینداربوون. هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی ڕژیم له شاری جوانڕۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناڕازیه‌وه به سه‌ختی برینداركرا، له شاری سنه‌ش دوو كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم كه یه‌كێكیان جێگری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئه‌و شاره‌یه به‌ناوی “ڕه‌سووڵ بۆرزوویی“ و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان ئه‌ندامێكی سه‌ركوتگه‌ری سپای پاسدارانه به‌ناوی “غوڵام ڕه‌زا بامدی” له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشگێڕه‌وه كوژراون.