شه‌وی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دوو لاوی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكرد، له‌شاری كرماشانیش ناسنامه‌ی مێرمنداڵێك كه پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه گیانی به‌ختكردبوو ئاشكرابوو كه بریتیه له، “ئه‌میر حسێن به‌ساتی” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی شه‌ممه له شاری خۆڕه‌م ئاوا خۆپێشاندانێكی به‌رین به‌بۆنه‌ی گیانبه‌ختكردنی “حه‌نانه” و ڕێگری هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌ڕێوچوونی ڕێوڕه‌سمی پرسه و سهرخۆشییهكهی ئه‌نجام درا، به‌ڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هێڵی ئه‌نته‌رنێتی به ته‌واوی قه‌تع كرد و ده‌ستی به سه‌ركوتی خه‌ڵك كرد و دوو لاوی خه‌ڵكی ئه‌و شاره كه یه‌كێكیان كچ و ئه‌وی تریان كوڕێكی گه‌نجه و هێشتتا ناسنامه‌كانیان ئاشكرا نه‌بووه، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی ڕابردوو ناسنامه‌ی مێرمنداڵێكی گیانبه‌ختكردووی خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی كرماشان ئاشكرا بوو كه بریتیه له: “ئه‌میر حسێن به‌ساتی“.