به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو لاوی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و تیكاب كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری تاران به‌شداریان كردبوو به ده‌ستی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو لاوی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و تیكاب به‌ناوه‌كانی “حه‌مید گولی” و “سامان سدیق ڕه‌حمانی” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری تاران به‌ده‌ستی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه خراونه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشیان بۆ نه‌گرن. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “سامان” له كاتی خۆپێشاندان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش گواستنه‌وه بۆ گرتووخانه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردووه.