کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

گیان به‌ختكردنی دوو لاوی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی لاهیجان و زاهیدان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری لاهیجان لاوێك به‌ ناوی “عیرفان زه‌مانی” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد و له‌ شاری زاهیدانیش خوێندكارێكی زانكۆی پزیشكی له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارێكی زانكۆی زاهیدان به‌ناوی “یاسر ناڕووئی” له‌ گه‌ڕه‌كه‌ی “دۆزاپ”ی زاهیدان له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و گیانی به‌ختكرد، هه‌روه‌ها له‌ خۆپێشاندانه‌كانی شه‌وی ڕابردووی شاری لاهیجان لاوێك به‌ ناوی “عیرفان زه‌مانی” به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بوو به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم ڕێگریان كرد له‌ گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه و ناوبراو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه‌ گیانی به‌ختكرد.

بابەتی پەیوەندیدار

گیانله‌ده‌ستدانی ١٢ منداڵی به‌لووچ به‌هۆی نوقم بوون له‌ هووته‌ك

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان

-

ڕێپێوانی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئێرانشار

-

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو له‌ تاران

-

که‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیکۆپته‌ری هه‌ڵگری ئیبراهیم ره‌ئیسی له ئێران

-