ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو لاوی دیكه به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ئه‌مین حشمه‌تیان” خه‌ڵكی كرماشان و “نه‌سرین قادری” خه‌ڵكی مه‌ریوان به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د ئه‌مین حشمه‌تیان” له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له شاری كه‌ره‌ج به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كردووه و “نه‌سرین قادری” كه خۆێندكاری زانكۆی تاران بووه، به زه‌ربه‌ی باتۆمی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیان له‌ده‌ست داوه و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌یدا گرتووه و بڕیاره به نهێنی بینێژن.