ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری لاهیجان لاوێك به ناوی “عیرفان زه‌مانی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد و له شاری زاهیدانیش خوێندكارێكی زانكۆی پزیشكی له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیمه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارێكی زانكۆی زاهیدان به‌ناوی “یاسر ناڕووئی” له گه‌ڕه‌كه‌ی “دۆزاپ”ی زاهیدان له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیمه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و گیانی به‌ختكرد، هه‌روه‌ها له خۆپێشاندانه‌كانی شه‌وی ڕابردووی شاری لاهیجان لاوێك به ناوی “عیرفان زه‌مانی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بوو به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم ڕێگریان كرد له گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه و ناوبراو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی به‌ختكرد.