کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانیان لەدەست دانی سێ برا بەهۆی گازگرتوویی له کرماشان

994938

به  پێ هەواڵی گەیشتوو ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨ی خەرمانان، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “دەکەڵـ”ـی مەیان دەربەند، سەر بە شاری کرماشان، لە کاتی هەڵکەندنی بیری ئاو، تووشی گازگرتوویی ببوون؛ گیانیان لەدەست دا.
هەر چەند هەتا ئێستا شوناسی ئەو سێ هاووڵاتییە ناڕوونه بەڵام ئەو سێ کەسە بران. ئەو سێ برایە خەریکی هەڵکەندنی بیری ئاوی ١٢ میتری بوونه، کە یەکێک لەو سێ برایە تووشی گازگرتوویی دەبێت و دوو براکەی دیکەی  کە بە هانایەوە دەچن ئەمانیش تووشی گازگرتوویی دەبن و هەر سێ برا گیانیان لەدەست دەدەن.
تەرمی ئەو سێ برایە پاش چەند کاتژمێر لەو بیرە ١٢ میتریە دەرهێنران.