چوار کرێکار لە شاره‌كانی تاران و کاشان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و لەم ڕووداوانەدا دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و دوو کرێکاری دیکەش برینداربوون.
ڕۆژی ڕابردوو، بە هۆی رووخانی بینایه‌كی نیوه‌كاره به‌سه‌ر دوو كرێكاری ٢٨ و ٤٠ ساڵ ته‌مه‌ن له شاری كاشان، هه‌ر دوو كرێكاره‌كه گیانیان له‌ده‌ست داوه. له ڕووداوێكی دیكه‌دا، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له شاری تاران، به‌هۆی گیرخواردنی ده‌ستی له نێو ئامێری وردكردنی گۆشت به‌سه‌ختی بریندار بوو. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ندامێكی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه له كاتی كوژارنه‌وه‌ی ئاگری كارگه‌یه‌كی موبلسازی له شاری تاران بریندار و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازرایه‌وه.